سەردێڕ:

سوپاى سوریا ئامادەکاری دەکات بۆ جوڵەکردن بەرەو مەنبەج

کاروانێکی سوپای تورکیا - ئەرشیف
فۆتۆ: 
2019-10-07

3024 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێکی سۆمەرییە نیوز، پاش کشانەوەی ئەمریکا لە باکوری سوریا سوپای ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکات بۆ جوڵەکردن بەرەو مەنبەج.

لە یەکەم کاردانەوەی سوپای سوریا لە بەرامبەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ئەو وڵاتە، سوپای سوریا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ جوڵە کردن بەرەو مەنبەج و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەمەش وە ک یەکەم کاردانەوەی حکومەتی سوریایە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە باکوری سوریا.