سەردێڕ:

داوا لە پەرلەمانتاران دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری بکەن

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فۆتۆ: 
2019-10-07

613 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە ھەرچی زووە وەڵامی خێرای داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بدرێتەوە.

بەشیر حەداد ڕایگەیاند ، گرنگە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ئامادەبن لە کۆبونەوەی سبەی سێشەممە، بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەکانی چاکسازی حکومەت بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران.

ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران جێبەجێ بکات و پەرلەمانیش دەبێت ھەستێت بە رۆڵی چاودێری کردن و یاسادانانی خۆی و پێویستیشە ھەرچی زووە وەڵامی خێرای داواکانی خۆپیشاندەران بدرێتەوە.


ئاماژەی بەوەیشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆی دوا پێشھات و رووداوەکانی ئەم دواییە دەکرێت بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

ھاوکات ، دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرێدا سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم دواییە و وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران .