سەردێڕ:

ترەمپ: ئەگەر تورکیا لەسنوری خۆی دەربچێت ئابوورییەکەی دادەتەپێنم

فۆتۆ: 
2019-10-07

14878 جار خوێندراوەتەوە

لە توێتێکدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "من بۆ دەرچوون لەم جەنگە نەبڕاوە نەگریسانە ھەڵبژێردراوم، کە سوپا مەزنەکەمان تیایدا خزمەتی بە خەڵکانێک دەکرد کە تەنانەت ئەمریکاشیان خۆشنەدەویست"، دەشڵێت ئەگەر تورکیا ھەر کارێک بکات کە لە سنوور دەربچێت، ئەوە بە تەواوی ئابووریی ئەو وڵآتە تێکدەشکێنم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تورکیا لەگەڵ ئەوروپا دەبێت چاودێریی چەکدارانی داعش و خانەوادەکانیان بکەن، ئەمریکا زیاتر لە ھەر لایەنێک کاری بۆ ئەو مەبەستە کردووە، لەناویاندا کۆنترۆڵکردنی ١٠٠%ی خەلافەتی داعش.

دەشڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە کە لایەنەکانی تر لە ناوچەکەدا، کە ھەندێکیان خاوەنی سامانی زەبەلاحن، "ناوچەکەیان بپارێزن."

دەربارەی دەرچوونی سوپای ئەمریکا لە سوریا دەڵێت، دوو دڵتەنگترین وڵاتانیش بەم ھەنگاوە چین و ڕووسیایە، چونکە حەزیان لەوەیە ببینن کە ئێمە گیرمانخواردووە.."