سەردێڕ:

دوای کشانەوەی ئەمریکا.. تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری سوریا

فۆتۆ: 
2019-10-07

1719 جار خوێندراوەتەوە

ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ھەواڵی تەقینەوەی بۆمێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزە تورکییەکان لە سوریا بڵاوکردووەتەوە و، ئاماژە بۆ کوژرانی کەسێک کراوە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە.

لە لایەکی دیکەوە تەلەفزیۆنی سی ئین ئین تورک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەھۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ئەعزاز لە باکوری سوریا دوو کەس کوژراون.

ئەم ھێرشانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکووری سوریا.

ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، بەرپرسێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا دەڵێت، "ئەمریکا بە فەرماندەی ھێزەکانی سوریایی دیموکراتی  راگەیاندووە کە بەرگرییان لێ ناکات لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا."

لە بەرامبەردا ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئێمە چاوەڕوان نەکراو بوو."