سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-07

4988 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لەبارەی کەیسی کوژرانی خێزانەکەی ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەپێی دانپێدانانی "تاوانبارەکە"، سوالین ھێشتا زیندوو بووە، کە "تاوانبار" بە بەرد کوشتوویەتی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەریدون کەریم ڕەمەزان ھەستاوە بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی گوندی پیرڕەشـی شاری ھەولێر بوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیشی، تەرمی قوربانییەکانی بەجێھێشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "بەپێی دانپێدانانی تاوانبارەکە، سوالین ھێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێنساردانە بە بەرد کوشتوویەتی".

شەوی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە گوندی پیرڕەشی نزیکی ھەولێر، خێزانێکی پێنج کەسیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکھاتبوون لە باوک و دایک و سێ منداڵ (دوو کوڕ و کچێک) کوژران و، ئاسایشی ھەولێریش چۆنیەتی رووداوەکە و دانپێدانانی بکوژەکەی بڵاوکردەوە.