سەردێڕ:

سیناتۆرێکی ئەمریکی گەڕانەوەی داعش دووپاتدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-07

1847 جار خوێندراوەتەوە

لێندسی گراهام، لە تویتێکدا، ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ترەمپ کورد ناچاردەکات، لەگەڵ ئەسەد و ئێران ڕێکبکەون.

لیندسی گراهام، وتیشی، پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تێکدەدات.

دەشڵێت، "ھەرگیز ژیرانە نییە دەستبەرداری ھاوپەیمانێک بیت کە لەجیاتی تۆ قوربانیی داوە"

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاری دەستبەرداربوون لە کوردەکان، "دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر ئەمەریکا".

دەشڵێت، "بڕیاری دەستبەرداربوون لە کوردی ھاوپەیمانمان و ڕادەستکردنەوەی سوریا بە ڕوسیا و ئێران و تورکیا دەبێتە ھۆی یەکگرتنی ھەموو ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان. بەرزکردنەوەی کەسە خراپەکان و لەناوبردنی کەسە باشەکان"

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمەودوا ئەرکی تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران و کوردەکانە، کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن.

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە ھیزەکانی سوپای ئەو وڵاتە دەستیان بە کشانەوە کردووە لە سوریا.