سەردێڕ:

ترەمپ دەستبەردارى کوردەکانى سوریا دەبێت

فۆتۆ: 
2019-10-07

7483 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی بڕیاری ئیدارەکەی کرد لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانیان لە باکووری سوریا و ڕایگەیاند، "ھاوکاریکردنی کوردەکان لە سوریا ئەرکێکی دارایی زۆر قورس دەخاتە سەر ئیدارەی وڵاتەکەی، بۆیە بڕیاری کشانەوەیان داوە لە سوریا."

لە زنجیرەیەک تویتدا ترەمپ دەڵێت، "کوردەکان ھاوشانی ئیمە جەنگاون، بەڵام پارەی زۆر و چەکی زۆریان وەرگرتووە، ئەوان ساڵانێکە شەڕی تورکیا دەکەن."

ترەمپ دەشڵێت، ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە ئەوان لەو شەڕە "بێ نرخە" بچنە دەرەوە کە زۆربەیان شەڕی خێڵەکی و ناوخۆیین.

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەمەودوا ئەرکی تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران و کوردەکانە کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن.

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە ھیزەکانی سوپای ئەو وڵاتە دەستیان بە کشانەوە کردووە لە سوریا.