سەردێڕ:

عێراق و روسیا لە بوارى نەوت و غاز و بەرگرى هاریکارى یەکتر دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-07

1500 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێڕاق لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى روسیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، کارى بازرگانى و بوارى نەوت و غاز و بەرگرى وچەندین بوارى تر هاوکارى یەکتر دەکەن.

دواى کۆبوونەوەکەیان محەمەد عەلى حەکیم وەزیرى دەرەوەى عێراق لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوتا روسییەکەى تاوتوێى هاریکاى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى وەزە  ونەوت و غاز و بەرگریى کراوە.

راشیگەیاند، راو بۆچونەکانیان لە بارەى ئەگەرى زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى کردووە.

هەروەها هاریکارى بازرگانى و ئابورى و وەبەرهێنان لە نێوان مۆسکۆ و بەغداد باس کراوە، لەگەڵ وەبەرهێنانى ئەو کۆمپانیا روسییانەى لە بوارى ژێرخانى ئابورى لە عێراق کار دەکەن.

هاوکات وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، "بۆچوونى هاوبەش لە نێوانماندا هەیە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەەکانى لیژنەى حکومەت لە بوارى بازرگانى و ئابورى کە لە نیسانى رابردوودا واژۆى لەسەر کرابوو و هەروەها گرێبەستە نوێیەکانی ئێستاش بۆ فرۆشتنى کەرەستەى سەربازى روسى بۆ عێراق.

عێراق و روسیا پەیوەندییە بازرگانى و ئابورییەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى یەکێتى سۆڤێتى پیشوو لە نێویاندا هاریکارى سەربازى و و هونەرى و بەرهەمهێنانى نەوت و وزەى کارەبا و بوارى کشتوکاڵ.

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی روسیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبووەوە، بڕیاریشە دواتر سەردانی هەولێر بکات..

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی روسیا دەبێتە یەکەم سەردان لەوکاتەوەی عادل عەبدولمەهدی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو پۆستی سەرۆک وەزیرانی گرتەدەست، هەروەها ئەمە یەکەم سەردانیشی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.