سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-10-07

6488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشوھەوای ئەمڕۆ لەپارێزگای ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ و نزمترین ٢١ پلە دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە ٣٤ پلە و نزمترین پلە ١٨، لە پارێزگای دھۆک بەرزترین پلە ٣٣ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، ھەروەھا لە شاری کەرکووک بەرزترین پلە ٣٦ پلە و نزمترین ٢٣ پلەی پێشبینیکراو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوھەوای سبەی بەمجۆرە پێشبینیکراوە، پارێزگای ھەولێر بەرزترین ٣٥ پلە و نزمترین ٢١، لە پارێزگای سلێمانی نزمترین پلە ٣٥ پلە و نزمترین ١٩، لە پارێزگای دھۆک بەرزترین پلە ٤٥ پلە و نزمترین ١٩، ھەروەھا لە پارێزگای کەرکووک بەرزترین پلە ٣٧ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت.

Image may contain: one or more people, sky and outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

No photo description available.