سەردێڕ:

بەرپرسانى تورکیا: سورین لەسەر پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی فوڕات

هەسەدە: داوا لە هەموو نەتەوەکان دەکەین، بێنە ڕیزی هێزەکانمانەوە
فۆتۆ: 
2019-10-07

4650 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى سورە لەسەر پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە هەر ساتێکدا دواى ئەوەى ئەمریکا هێزەکانى لەو ناوچانەدا کشاندەوە.

چاوش ئۆغلۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئامادەین بۆ کێوماڵکردنی سنوری وڵاتەکەمان لەگەڵ سوریا بۆ پاککردنەوەی لە تیرۆرستەکان".

زیاتری نوسیوە، "ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە شەڕی سوریادا یارمەتی سوریامان داوە لەوەی خاکەکەی بە سەلامەتی بمێنێتەوە، ئەمەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دەبێت".

هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ڕایانگەیاند، ئەمریکا لەسەر ئەرکەکانی پابەند نەبووە و هێزەکانی لەسەر سنور کشاندووەتەوە".

هەسەدە وتوشیانە، "داوا لە هەموو نەتەوەکانی سەر خاکەکەمان لە کورد، عەرەب، سریانی و ئاشوری دەکەین بێنە ڕیزی هێزەکانمانەوە تا وڵاتەکەمان لەو دوژمنایەتییەی تورکیا بپارێزین".

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ترەمپ و ئەردۆگان باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە کردبوو، ترەمپ دڵنیایی داوەتە ئەردۆگان کە ئەمریکا هێزەکانی تێوە ناگلێنێت.