سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە بەغداد

سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات
فۆتۆ: 
2019-10-07

2265 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆببێتەوە، و دواتریش سەردانی هەولێر بکات.

 پێشتر ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە زاری ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویکردبووەوە، "سەردانەکەی لاڤرۆڤ ڕۆژی ٧ و ٨ تشرینی یەکەم دەستپێدەکات".

ئاماژەشی بەوەکردبوو، بڕیارە لاڤرۆڤ لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا تاوتوێی بۆچونەکانیان دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت و سەرنجیان لەسەر دۆخی عێراق و سوریا و ناوچەی کەنداو دەبێت.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی روسیا دەبێتە یەکەم سەردان لەوکاتەوەی عادل عەبدولمەهدی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو پۆستی سەرۆک وەزیرانی گرتەدەست، هەروەها ئەمە یەکەم سەردانیشی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.