سەردێڕ:

عەبدولمەهدی بۆ پۆمپیۆ: بە دڵنیاییەوە چاکسازیی دەکەین و ئارامیی دەگەڕێنینەوە

فۆتۆ: 
2019-10-07

2048 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئارامیی بۆ عێراق دەگەڕێننەوە و چاکسازیش دەکەن.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە ئەمڕۆ ٧ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ بووە تێیدا هاتووە، عەبدولمەهدى دواین پێشهاتە ئەمنییەکانى گۆڕەپانى عێراق و خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى بۆ پۆمپیۆ باس کردووە.

باسى لەوەشکردووە، ژیانى ئاسایى گەراندۆتەوە دواى هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ و پێشکەشکردنى قۆناغى یەکەمى چاکسازییەکان و گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست لەوبارەوە و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران لە چەند رۆژى داهاتوودا.

هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا متمانەى ئەمریکاى بۆ هێزە عێراقییەکان دوپاتکردەوە و پاڵپشتى بۆ عێراق و هەوڵەکانى عادل عەبدولمەهدى دەربڕى بۆ بەرقەرارکردنى ئاسایش و ئارامى