سەردێڕ:

بەڕێوبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان: ڕێگای سلێمانی - دەربەندیخان بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ دادەخرێت

فۆتۆ: 
2019-10-06

3656 جار خوێندراوەتەوە

ڕێژەن بورھان بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر ٧ ی بەیانییەوە، ڕێگای سلێمانی - دەربەندیخان، بۆ ماوەی دوازدە ڕۆژ دادەخرێت، ئەوەش بە ئامانجی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە.

ئاماژەی بەوەشدا، نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە بە چەند قۆناغێک دەبێت، لە قۆناغی یەکەمدا ڕێگای سەرەکی سلێمانی بۆ دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە و، لە قۆناغی داھاتوشدا، ڕێگەی دەربەندیخان بۆ کەلار نۆژەندەکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی ئاسایی بۆ ھاتوچۆی سلێمانی - دەربەندیخان، دەبێت ڕێگەی قەرەداغ بەکاربھێنن، بارھەڵگرەکانیش بە ڕێگای خۆڵ و لە تونێلەکەوە دەچنە دەربەندیخان.

درێژی رێگای نێوان دەربەندیخان ـ سلێمانی ‌٧٠ کیلۆمەترە و، تاکو ناحییەی وارماوا یەک سایدە و،  پێچاوپێچی زۆری تێدایە و پڕ لە ھەوراز و نشێوە ،‌ ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر ھاتوچۆی پێدا دەکەن.