سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێپرسینەوە لەوکەسانە دەکات کە بەرپرسن لە توندوتیژییەکانی عێراق

باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک - ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-10-06

1485 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە، بەرامبەر خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی توندوتیژییەکان لە عێراق.

جینین ھینیس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتی، "ھەست بە نیگەرانیەکی قوڵ دەکەم، خەڵکانێکی زۆر کوژراو و برینداربوون، پێویستە توندوتیژییەکان ڕابگیرێن’’.

ھەروەھا نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، پێویستە ھەموو ئەوکەسانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، یان فەرمانی تەقەکردنیان دەرکردووە، "لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".

ئەم داوایەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ئەوە دیت، ماوەی ٦ ڕۆژە خۆپیشاندان بەغدا و، شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتووەتەوە و، بەوھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و ٦ھەزاری دیکەش بریندار بوون.