سەردێڕ:

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیانی بەغدا دەستیپێکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-06

4361 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، ڕایگەیاند، لەنزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە ناوچەی تەحریر.

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکی شاری بەغدا دەستیپێکردووەتەوە و، بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هێزێکی زۆر لە چواردەوری گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوە.

هەر بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی کوژراوان، لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، گەیشتووەتە ١٠٤ کەس و، برینداربوونی نزیکەی ٦ هەزار کەسی دیکە.

چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی بەڕێوەچووە دەچێت، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و بنەبڕکردنی گەندەڵی ودۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.