سەردێڕ:

کاکەمین نەجاڕ: سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەبێت لە ھەموو کوردستان دەسەڵاتیان ھەبێت

فۆتۆ: 
2019-10-06

7793 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بەوە ڕازی نابن سەرۆکی حکومەت، تەنھا لەدھۆک و ھەولێر دەسەڵاتی ھەبێت و، ‌جێگرەکەی بەتەنھا لە ‌سلێمانی و ھەڵەبجە.

سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی لەبارەی ئەوەی لە کابینەی نوێدا، دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کەمکراونەتەوە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی جەختیکردووەتەوە، "ھیچ ڕێگرییەک نیە ‌لە قوباد تاڵەبانی، بەپێچەوانەوە ھاوکاریی تەواویشی دەکەن، بەوپێیەی کوردستان یەک حکومەت و یەک کابینە و یەک پەرلەمانی ھەیە". 

کاکەمین نەجار، وتیشی، بەڵام بەپێی ئەو یاسایەی ‌لە ‌ئەنجومەنی وەزیران ھەیە، دەسەڵاتەکان دیاریکراون، ئەوەی لە ‌یاسا بەدەر بێت، ئەوە ‌شتێکی دیکەیە، ‌ئەوەی یاسایی بێت، پارتی پابەندە بەھەموو دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانییەوە.

چەند جارێک بەرپرسانی یەکێتی باسیان لەوەکردووە، لەم کابینەیەدا جێگری سەرۆکی حکومەت وەک پێویست دەسەڵاتی پێنەدراوە و، پارتیان بەوە تۆمەتبارکردبوو، رێکەوتنی نێوانیانی لە کاتی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم لەبارەی ھاوبەشی لە حکومەت پێشێلکردووە.