سەردێڕ:

سلێمانی.. بەهۆى وەرگەڕانى پاسێک خوێندکارێک گیانیلەدەستدا

وێنەی ئەو کچە خوێندکارەی گیانیلەدەستداوە
فۆتۆ: 
2019-10-06

29395 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆى وەرگەڕانى پاسێک لە نزیک دوکان، خوێندکارێک گیانیلەدەستدا و ١٣ی دیکە برینداربوون.

کاروان ساڵح بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕاگەیاند، پاسەکە خوێندکارانى پەیمانگای تێدا بوو، بەهۆیەوە خوێندکارێک گیانیلەدەستدا و ١٣ی دیکەش، برینداربوون.

وتیشى،، "لەو ١٣ خوێندکارەى برینداربوون، یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "پاسەکە پڕ بووە لە خوێندکاری کوڕان و کچانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دوکان کراون، ڕووداوەکە لەسەر ڕیگای دوکان – سلێمانی بووە و بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و بەپی ئامارێکیش لە ماوەى ١٥ ساڵى رابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیالەدەستداوە.