سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کۆتایی بە توندوتیژیی خۆپیشاندانەکان بهێندرێت

فۆتۆ: 
2019-10-06

1086 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتايپێهێنانی توندوتیژیی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و بە " کوشتنی بێ مانا" وەسفی دەکات.

جینین هێنیس پلاسکارت، سەرۆکی لیژنەی هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، "پێنج ڕۆژ کوشتن و بریندارکردن لە عێراق بەردەوام بوو، پێویستە کۆتایی بەمە بهێنرێت و ئەوانەشی بەرپرسن لەو کوشتنانەدا پێویستە ببرێنە بەردەم دادگا".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایکرد گفتوگۆ لەنێوان خۆپیشاندەران و حکومەتی عێراقدا بەڕێوەبچێت.

دوێنێ شەممە، لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا هێزە ئەمنییەکان بەهێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و جارێکی تر بە گولە وەڵامی خۆپیشاندەرانییان دایەوە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوەوە خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠٠ کەس بریندارن.

ئەمەش کوشندەترین ڕووداوی دوای کۆتای هاتنی ڕێکخراوی داعشە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧، بە یەکەمین رووداوی لەوشێوەیە دادەنرێت لە ماوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دا دوای ساڵێک لە گرتنەدەستی دەسەڵاتەکەی.

خۆپیشاندەران دەڵێن، ئەوان لە بەرامبەر بێکاری، خراپی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و گەندەڵییەکانی وڵات ناڕازین.