سەردێڕ:

راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئیدانەى هێرشکردنە سەر کەناڵەکانى راگەیاندنى کرد

فۆتۆ: 
2019-10-06

1375 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئیدانەى هێرشکردنە سەر کەناڵەکانى راگەیاندنى لە بەغداد کرد.

لە راگەیەنراوێکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ بڵاویکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، "هێرشکردنە سەر چەند کەناڵێکى راگەیاندن لەلایەن سەچاوەى نادیارەوە ئیدانە دەکەین".

شەوى رابردوو هێزێکى چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفيسى کەناڵى ئێن ئاڕ تى و باڵەخانەى سەرەکى ئێن ئاڕ تى عەرەبى لە بەغدا وکەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان بردووە و ئۆفیسەکەیان داخستووە.

هەروەها هێرش کراوەتە سەر کەناڵەکانى دیجلە و عەرەبییە حەدەس و فورات لە چەند گەڕەکێکى شارى بەغداد.