سەردێڕ:

پارێزگارى بەغداد دەستی لەکارکێشایەوە

ئەنجومەن رەزامەندى لەسەر داوە
فۆتۆ: 
2019-10-06

3340 جار خوێندراوەتەوە

فەلاح جەزائیرى پارێزگارى بەغداد بەهۆى خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ پارێزگارى بەغداد نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى ئەنجومەنى پارێزگا کرد و ئەنجومەنیش نامەکەى خستە دەنگدانەوە و رەزامەندى لەسەر درا.

ئاماژەى بەوەشکرد، هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى پارێزگارى بەغداد بەهۆى خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردووى بەغداد و کوژران و برینداربونى سەدان کەسى لێکەوتەوە.

فەلاح جەزائیرى لە کانونى یەکەمى رابردوودا بە ٣٢ دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا وەک پارێزگارى بەغداد هەڵبژێردرا.

جەزائیرى لە ساڵى ١٩٦٠ لەدایکبووە و هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆبووە و پێش ئەوەى بە پارێزگار هەڵبژێردرێت ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى بەغدا بووە.