سەردێڕ:

محەمەد حەلبوسى: بڕێک پارە لە کەسە پلە تایبەتەکان دەبڕدرێت

فۆتۆ: 
2019-10-05

4014 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بڕێک پارە لە کەسە پلە تایبەتەکان دەبڕدرێت و دەکرێتە سندووقێکەوە و بۆ دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.

محەمەد حەلبوسى ئاماژەى بەوەشکرد، "زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار کەس هیچ سەرچاوەیەکى ژیانیان نیە وهەوڵمانداوە لەڕێگەى وەزارەتەکانەوە هەلى کار زیاد بکەین".

ئاماژەى بەوەشکرد، هەوڵمانداوە لەڕێگەى وەزارەتەکانەوە هەلى کار زیاد بکەین و لە مانگى داهاتووەوە موچە بۆ خێزانە هەژارەکان دابین بکەین، ئەو خێزانانەى  کە هیچ موچەخۆرێک یان سەرچاوەیەکى داهاتییان نیە".

بڕێک پارە لە کەسە پلە تایبەتەکان دەبڕدرێت لە سندووقێکدا بۆ دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان لە ساڵى داهاتووەوە خەرج دەکرێت.

حەلبوسى وتیشى، " لەمڕۆوە مەرجى نوێ بۆ کۆمپانیاکانى بوارى نەوت و کەرتەکانى تر دادەنێین و پابەندیان دەکەین بە دامەزراندنى هەڵگرانى  بڕوانامەکانى دکتۆرا و ماستەر لەگەڵ دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان و رەخساندنى هەلى کار بۆیان لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات.

حەلبوسى باسى لەوەشکرد، كردنەوەی دەرگا بەروی گەنجاندا بۆ چونە ناو هێزەكانی سوپا و پۆلیس و گەڕاندنەوەی ئەو كەسانەی لەناو ریزەكانی سوپاو پۆلیس دەرکراون.

وتیشى،" بەگوێرەی رێكەوتنەكە، بڕیاردراوە موچەی سەرجەم خانەنشینان هەمواربكرێتەوە بەبێ جیاوازییان".

هەروەها چالاكردنی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی بەمەبەستی دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەسەر كەرتی گشتی و تایبەت بەشێوەیەك كارمەندانی كەرتی تایبەتیش لە موچەی خانەنشینی سودمەندبن.

هاوكات فەرمانبكرێت هێزە ئەمنیەكان هەموو كردەوەیەكی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران رابگرن و بەزووترین كات خۆپیشاندەرانی دەستگیركراو ئازادبكرێن.

باس لەوەشکراوە، دابەشكردنی ١٠٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق لەسەر بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق.

ئەمڕۆ دواى کۆبوونەوەى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ نوێنەرى خۆپیشاندەران کە زیاتر لە ١٠٠ گەنج دەبوون لەگەڵ سەرۆکى سەندیکا و یەکێتییەکانیش کۆبووەوە.