سەردێڕ:

بەغداد.. خۆپیشاندانى بەشێک لە هاوڵاتییان بەردەوامە

دوو خۆپیشاندەر کوژراون
فۆتۆ: 
2019-10-05

4109 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکى شارى بەغداد خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و دوو خۆپیشاندەریش کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە خۆپیشاندەران لە چواردەورى باڵەخانەى وەزارەتى نەوت گردبونەتەوە لەسەر ڕێگاى چوون بەرەو گۆڕەپانى تەحریر و دەنگى تەقەش بیستراوە.

هاوکات سەرچاوەیەکى ئەمنی بڵاویکردەوە، دوو خۆپیشاندەر کوژراون لە کاتى تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکان لە نزیک نەخۆشخانەى مێشک ودەمار لە ناوەراستى بەغداد.