سەردێڕ:

بەرھەم ساڵح و عادل عەبدولمەھدی کۆبوونەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق
فۆتۆ: 
2019-10-05

1753 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران کرد و، ھەردوولا، جەختیان لەسەر لێپێچینەوە کردەوە لەو کەسانەی توندوتیژییان ئەنجامداوە.

ھاوکات ھەر لە دیدارەکەدا، باس لەوە کراوە کە چۆن بتوانن داواکارییەکانی خۆپیشاندەران "جێبەجێ" بکەن.

لە ھەمان دیداردا، گفتوگۆی ئەوەیان کردووە کە چۆن ئاسایش و سەلامەتیی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان بپارێزن.

ھاوکات باس لەوەش کراوە، کە چۆن بتوانن "رێگەچارەی گونجاو" بۆ رووداوەکانی ئەم دواییە بدۆزنەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان لە عێراق، پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی گرتووەتەوە و، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و دۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.

بەپێی ئامارێکیش، تا ئێستا نزیکەی ٩٣ خۆپیشاندەر کوژراون و، نزیک بە چوار ھەزار کەسیش برینداربوون، کە بەشێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن، ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش دەستگیرکراون.