سەردێڕ:

کۆبوونەوەی نوێنەری خۆپیشاندەران و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆتایی پێهات

فۆتۆ: 
2019-10-05

7829 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی لە بەغدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نوێنەری خۆپیشاندەران و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرى خۆپیشاندەران چەند داواکارییەکیان خستوەتە بەردەم سەرۆکایەتى پەرلەمان و حکومەت بۆ جێبەجێکردنى.

یەکێک لەو خاڵانە دابینکردنى یەکەى نیشتەجێبوونە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان و هەروەها پێدانى سولفەیەک بە کەس وکارى شەهیدان.

یەکێکی تر لە داواکارییەکان دەستهەڵگرتن لە رووخاندنى خانووە زێدەڕۆییەکان کە خێزانە کەمدەرامەت و هەژارەکانى تێدا نیشتەجێن.

هەروەها دابینکردنى هەلى کار بۆ دەرچوانى زانکۆ وپەیمانگاکان.

نوێنەرى خۆپیشاندەران داوایان کردووە تا مەراسیمى چلەى ئیمام حوسێن داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و ئەگەر نا خۆپیشاندانى سەرتاسەرى دەستپێدەکەن و دەچنە ناوچەى سەوز و پەلامارى باڵەخانەکانى حکومەت و پەرلەمان دەدەن.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لەگەڵ پیشکەشکردنى داواکارییەکانى نوێنەرى خۆپیشاندەراندا بەشێکیان داواى دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسیان کردووە و بەهۆیەوە گرژى لە نێو هۆڵى پەرلەمان دروستبوو و کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایى هاتووە.