سەردێڕ:

وەزیری کاری ئەمریکا: ڕێژەی بێکاری بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە

ئا:ای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-10-05

719 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کاری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا رێژەی بێکاری بۆ نزمترین ئاستی لە ٥٠ ساڵی رابردوو دابەزیوە و باسی لەوەشکردوە، ١٩ مانگە لەسەر یەک رێژەی بێکاری لە خوار لەسەدا چوارەوەیە.

یوجین سکەلیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕێژەی بێکاری لە نێو ئەوانەی تەنیا بڕوانامەی ئامادەییان ھەیە بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە لەوکاتەوەی لە ساڵی ١٩٩٢داتاکانی کۆدەکرێنەوە.

وەزیری کاری ئەمریکا ستایشی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی کردوە و رایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەودا رێژەی بێکاری لە نێو ژنان دابەزیوە بۆ لە %٣ کە ئەمە نزمترین ئاستە لە ساڵی ١٩٥٣وە.

دۆناڵد تڕەمپ "خۆشحاڵی" خۆی لەم بارەیەوە ڕاگەیاند و، لەسەر تویتەرەکەی وەک ھەواڵی بەپەلە بڵاویکردووەتەوە.