سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-10-05

502 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٥٨ دۆلارو ٥٠ سەنتە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٢ دۆلار و ٩٩سەنتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

بەرز بوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

ساڵی ٢٠١٧ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڤییەنا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە و، ئەو ڕێوشوێنەش بۆ کاتی خۆی کاریگەریی ھەبوو لەسەر ھاوسەنگکردنەوەی بازاڕی وزە لە ماوەی ڕابردوودا، بە شێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوت ساڵی ٢٠١٦ لە ٢٦ دۆلارەوە بۆ ٧٥ دۆلار بەرزبووەوە.