سەردێڕ:

عێراق.. نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان

فۆتۆ: 
2019-10-05

4515 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی نوێترین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرز بووەتەوە بۆ ٩٣ کەس، ھەروەھا نزیکەی ٤ هەزار کەسیش بریندارن. 

خۆپیشاندانەکانی عێراق بە جۆرێک پەرەی سەندووە جگە لە حکومەتی عێراق  دەوڵەتانی ناوچەکە و تەنانەت ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی ھێناوەتە سەر خەت.

 لەو میانەیەشدا چەندین وڵات داوا لە ھاوڵاتیانیان دەکەن عێراق جێبھڵن یاخود سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن، ھەروەھا ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە شێوازی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی عێراق راگەیاندووە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا دەکات عێراق بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکات و حکومەت لەگەڵ خۆپیشاندەراندا گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانەوە بکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و بنەبڕکردنی گەندەڵی ودۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.