سەردێڕ:

میدیای ئەمریکی: ئێران ھێرشێکی ئەلیکترۆنی کردە سەر ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

فۆتۆ: 
2019-10-05

1923 جار خوێندراوەتەوە

سایتی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، گروپێکی ھاککەر، وا دەردەکەون پەیوەندییان بە حکومەتی ئێرانەوە ھەبێت، ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، گروپێک لە ھاککەر کە ناونیشانی سیگناڵەکانیان لە ئێرانەوەیە، ھەوڵی ھاککردنی ئەو سیستمەی داوە، کە کەمپەینی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی پێوە پەیوەست کراوە و، ھێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر ٢٠٠ ئیمەیڵی پەیوەست بە سیستمەکە. 

ھاوکات وتوشیەتی، گروپەکە ھەوڵی ھاککردنی ئیمەیڵی چەندین بەرپرسی ئێستا و، پێشتری ئەمریکاشیان داوە، جگە لەوەی، ھەوڵی ھاککردنی چەندین کەسی بەناوبانگی ئێرانیان داوە کە لە ئەمریکا دەژین.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژە بە "سەرنەکەوتن"ی ھەوڵەکەیان دەکات و، دەڵێت لە کۆی ٢٧٠٠ ھەوڵدان، تەنھا چوار ھەژماریان ھاک کردووە کە ھیچیان پەیوەندیان بەو ئامانجانەوە نەبووە ئەوان بە شوێنیدا وێڵن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێشتا کەیسی دەستێوەردانی ڕوسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی ئەمریکا، بەوەی کە یارمەتیی ترەمپ دراوە لە بەدەستھێنانی کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا، یەکلایی نەبووەتەوە.