سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ کۆبووەوە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق
فۆتۆ: 
2019-10-05

945 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ و نەجاح شەممەری وەزیری بەرگری و بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنی شارەکان سەبارەت بە ڕەوشی وڵاتەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان بەڕێوەچوو، تاوتوێی ڕەوشی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان کرا.

بەرپرسانی عێراق لە ھەوڵدان بۆ ئارامکردنەوەی ئەو دۆخەی کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە لە بەغدا و بەشێکی دیکەی شارەکانی عێراق دروستبووە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوەکان بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە گەیشتووەتە ٧٣ کەس و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش برینداربوون.