سەردێڕ:

حكومەتى عێراق: لە کاتژمێر ٥ى بەرە بەیانەوە قەدەغەى هاتوچۆ هەڵدەگیرێت

فۆتۆ: 
2019-10-04

5179 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا دەکات لەکاتژمێر ٥ى بەرە بەیانەوە قەدەغەى هاتوچۆ هەڵبگیرێت.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراق دەکات لەنێوان خۆیاندا هاوکاری بن و هاوکاری حکومەت بکەن بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم مەرجەکانی چاکسازیی و پێویستییەکان وەک ئەوەی مەرجەعی باڵا داواى دەکات.

هاوکات داوا لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی دەکات هاوکار و هاوئاهەنگ بن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و پلانی پێویست.