سەردێڕ:

موقتەدا سەدر داوا لە حکومەت دەکات دەست لەکاربکێشێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-04

4828 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر داوادەكات، حکومەت دەست لەکاربکێشێتەوە وهەڵبژاردنى پێشوەختە بەرێوەبچێت.

پێشتر پەرلەمانتارانى سائیرون لەسەر داواى موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر بڕیارى بایکۆتکردنى دانیشتنى سبەى پەرلەمانى عێراقیان دا.

سەدر داواشى کردووە، تا ئەو کاتەى بەرنامەیەکى حکومەت دەردەچێت گەل و مەرجەعییەت لێى رازى بێت نا بێت بەشدارى دانیشتنى پەرلەمان بکەن.

لەگەڵ دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکاندا موقتەدا سەدر داواى لە لایەنگرانى کرد مانگرتنى گشتى رابگەیەنن وەک پاڵپشتییەک بۆ خۆپیشاندەران کە چەند رۆژێکە شارەکانى ناوەراست و باشورى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆى توندوتیژیەکانى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لانى کەم ٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.