سەردێڕ:

فراکسیۆنە کورديیەکان بایکۆتی دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-04

7451 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنە کورديیەکان لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق بکەن.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رايگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان بە یەک دەنگ رێککەوتون لەسەر ئەوەی بەشداری دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق نەکەن.

هاوکات ئەحمەدى حاجى رەشید سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "ئه‌وان سبه‌ی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناکه‌ن "

سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ داواشى کرد حکومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.