سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: نابێت هیزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە

فۆتۆ: 
2019-10-04

2151 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند،" بە هچ جۆرێک نابێت هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕوویی خۆپیشاندەران ببنەوە،"

ڕاشیگەیاند، پێویستە لە ئێستا دا ڕووبەڕوویی گەندەڵی ببینەوە، چونکە گەندەڵی داهاتوویی عێراق ڕووبەڕوویی کارەسات دەکاتەوە.

وتیشى، ئەو کەسانەى کە روبەروى خۆپیشاندەران بوونەتەوە پێویستە بەپەلە دەستگیربکرێن و روبەروى دادگا بکرێنەوە.

باسى لەوەشکرد، نادادپەروەریەکى زۆر لە نێوان ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیانى عێراقدا هەیە پێویستە ئەو جیاوازیە نەمێنێت.

پێویستیشە دەسەڵاتى رەها بە پارێزگارەکان بدرێت تا کاتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەو نیسانى داهاتوودا بۆ ئەوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەواو بکرێن.

هەر وەزیرێک چاکسازى لە وەزارەتەکەى نەکرد ئەوا پێویستە لە کارەکەى دوربخرێتەوە.