سەردێڕ:

مافەکانى مرۆڤ: ژمارەى کوژراوەکان گەیشتە ٣٨ کەس

فۆتۆ: 
2019-10-04

2817 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، ئامارى کوژراوەکان بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە گەیشتە ٣٨ کەس و نزیکەى دوو هەزار کەسیش برینداربوون.

لە راگەیەنراوێکیدا کە ئەمڕۆ ٤ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ بڵاویکردۆتەوە تێیداهاتووە، لەماوەى چوار رۆژى رابردوودا لە سەرجەم شارەکانى عێراقدا ٣٨ کەس کوژراون کە زۆربەیان لە ریزەکانى خۆپیشاندەراندابوون.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لەماوەى خۆپیشاندانەکاندا ١٩٣٦ کەس برینداربوون و نزیکەى ٥٠٠ کەسیش دەستبەسەرکراون کە ٢٨٧ کەسیان دواتر ئازادکراون.

کۆمسیۆن لە راگەیەنراوەکەیدا ئامارى بریندارانى ناوچەى خەلانى و تەیەرانى بەغداى بڵاوکردەوە کە گەیشتوەتە٩٠ کەس.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و بنەبڕکردنى گەندەڵى ودۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.