سەردێڕ:

عەلى سیستانى پەیامێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-04

1630 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان ڕایگەیاند، هەر توندوتیژى و دەستدرێژییەک بۆ سەر خۆپیشاندەران بەتوندى ئیدانە دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە.

لە ووتارى ڕۆژى هەینیدا ئەحمەد سافى نوێنەرى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان ڕاشیگەیاند، " دەستدرێژى کراوەتە سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و موڵکی گشتی، حکومەت پێویستە لەبیری دانانی پلانێکدابێت دژ بە گەندەڵی و دەست لە تایەفەگەری هەڵبگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کار لەسەر چاکسازی بکرێت، و سێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەت کاری جددی بکەن لەوبارەیەوە، هەروەها پێویستە پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی فراکسیۆنە زۆرینەکانی نێو پەرلەمانەوە شێوازی حوکمڕانی بگۆڕێت و بەرپرسیارێتی زیاتر بگرێتە ئەستۆ.

وتیشی ئەگەر دۆخەکە بەم شێوازەی ئێستا بمێنێتەوە هیچ ئومێدێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی نیە، هەروەها پێویستە گەندەڵکاران ڕوبەڕوی سزابکرێنەوە

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و دۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن