سەردێڕ:

ئێران ژنە ڕۆژنامەنوسێکی ڕوسیی دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2019-10-04

1209 جار خوێندراوەتەوە

ئاندرێ غاننکو بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە تاران ڕایگەیاند، ژنە ڕۆژنامەنووسێکی ڕوسی لە تاران بە تۆمەتی ھاوکاریکردن و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراوە.

میدیاکانی ناوخۆی ڕوسیاش ھەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند، یولیا یوزیک ڕۆژنامەنوسی ڕوسیی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراوە، کە پێدەچێت ڕوبەڕوی زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانیکردن بکرێتەوە. 

ڕۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە و، پێی ڕاگەیاندوون ڕۆژی شەممە دادگایی دەکرێت.

ھاوڕێ ڕۆژنامەنوسەکانی یولیا یوزیکیش بە میدیاکانیان وتووە، ناوبراو ساڵانێک لەمەوبەر پەیامنێر بووە لە ئێران، و ئیستا بانگھێشتکراوە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی تاران دەستبەجێ لەلایەن ھەواڵگری ئێرانەوە دەستگیرکراوە.