سەردێڕ:

ڕوسیا..کارەکانی نوێکردنەوەی بەھێزترین تۆپ ھاوێژ تەواوبوو

فۆتۆ: 
2019-10-04

6850 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی سەرچاوەیەک لە ماڵپەڕی "روسیا الیوم"ی عەرەبی، کۆمپانیای (ئۆڕال ڤاگۆن زاڤۆد)ی ڕوسی، کۆتایی ھێنا بە کارەکانی نوێکردنەوەی بەھێزترین تۆپھاوێژ لە جیھاندا بە ناوی" مالکا".

وتەبێژی ئەو کۆمپانیایە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "نۆڤۆستی"ی ڕوسی ڕایگەیاندوە، "بۆ جێبەجێکردنی داوای بەرگری حکومەتی  ڕوسیا، کۆمپانیای "ئۆڕال ڤاگۆن زاڤۆد" کۆتایی ھێنا بە نوێکردنەوەی تۆپھاوێژێکی جۆری ٢٠٣ ملم بە ناوی "مالکا"، ھەروەھا ھاوەن ھاوێژێکی جۆری ٢٤٠ ملم بە ناوی"تولبان"، نوێکردنەوەکە کۆتایی پێھات لەو ماوەیەی کە حکومەت داینابوو". 

وتەبێژەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، بزوێنەر و گێڕ و میکانیکی بڵاوبوونەوەی تۆپھاوێژەکەیان گۆریوە، ھەروەھا پەرەیان داوە بە کەرەستەکانی ناوەوەی تۆپھاوێژەکە و شاشەی پیشاندانی گێچەکان، ھاوکات دانانی سیستەمی پاراستن لە تیشکی زیانبەخش و دانانی تۆڕی چاودێریکردن.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، ھەستاون بە چاککردن و گۆڕینی سیستەمە تاکتیکی و تاکنیکییەکانی تۆپھاوێژەکە، ئەمەش دەبێتە ھۆی "بەرزبوونەوەی تواناکان"ی.

ئەوەشی وەبیرھێنایەوە، "مالکا" نموونەیەکی پێشکەوتووە لە تۆپھاوێژی"پیون"، کە لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دیزاین کراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بە بەھێزترین تۆپھاوێژەکانی جیھان دەناسرێت.

 ئەم تۆپھاوێژە لە توانایدایە تۆپەکانی بە تەقەمنییەکی زۆرەوە بۆ دووری ٤٧ کیلۆمەترو نیو بھاوێژێت و ئامانجە گرنگەکان و شوێنی دوژمن لە دوورییەکی زۆرەوە دەستنیشانبکات.