سەردێڕ:

کوێت داوا لە ھاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بەرەو عێراق

خۆپیشاندەرانی عێراق
فۆتۆ: 
2019-10-04

2642 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، بە ھاوڵاتییانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، کە سەردانی عێرا نەکەن، بە ھۆی ئەو بارودۆخ و نائارامییەی ئێستا ناوچەکەی تێکەوتووە.

ڕونیشیکردەوە، ئەو کەسانەشی دەیانەوێت گەشت بکەن بەرەو عێراق، لە ئێستادا گەشتەکانیان رابگرن وچاوەڕێ بکەن ھەتا بارودۆخەکە ئارام دەبێتەوە.

ھەروەھا داواشیان لەو ھاونیشتیمانیانەی خۆیان کرد کە لە ئێستادا لە عێراقن، تا دەتوانن بە "زوویی" بگەرێنەوە بۆ کوێت.

ھاوکات جەختیشیکردەوە، کەخۆیان لەو ناوچانە بەدووربگرن کە قەڕەباڵغن و خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دەدرێت، ،دوای ڕێنماییەکانی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ناوچەکە بکەون تا ئەو کاتەی کاتی گەڕانەوەیان دێت.

ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندانی خەڵک لە چەند شارێکی عێراق دەستیپێکردووە، وتا ئێستا نزیکەی ٢٠ وڵات هاوڵاتییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە ناوچەی خۆپیشاندانەکان و گەشتی ئەو وڵاتە نەکەن.

ر.د