سەردێڕ:

عادل عەبدولمەھدی: کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بە شەھید ھەژماردەکرێن

فۆتۆ: 
2019-10-04

5452 جار خوێندراوەتەوە

 سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بە شەھید ئەژمار دەکرێن و موچە بۆ ئەو خێزانانە دەبڕینەوە کە سەرچاوەی داراییان نییە.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی سۆمەرییە، سەرۆک وەزیران لە ووتەیەکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشکەشیکرد، وتی’’ ئێمە لە نێوان دووبژاردەداین یان دەوڵەت یان بێ دەولەتی، وە ئێمە دەمانەوێت دەولەت بونیات بنێین’’.

ووتیشی، لە ڕابردوودا ئەزموونی زۆرمان تاقیکردەوە و ھەنگاوی ھەڵە و دروستیشمان ناوە، ھەتا گەیشتووین بەم سیستەمە دیموکراسیەی ئێستا.

 ئەوەشی ڕوونکردەوە،  ڕێگە نادەن بێ ئومێدی باڵبکێشێت بەسەر گەلی عێراقدا و، دەیانەوێت خزمەت بەگەل بکەن ھەربۆیە ئەم پڕۆژەیە پێشکەش دەکەن .

 ئەم ووتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای خۆپیشاندانەکانی عێراق دێت کە ماوەی ٤ ڕۆژە بەردەوامە و، بە دەیان کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتووەتەوە.