سەردێڕ:

ئێران داوا دەکات ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ عێراق نەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-03

2162 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، تاران دڵنیایە لەوەی حکومەت و گەلی عێراق، رێگە نادەن "دۆخی پشێو"ی ئێستا، بیانییەکان کەڵکی لێ وەربگرن، داواش لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشتی عێراق نەکەن.

 ئاژانسی هەواڵی میهر، لە زاری بەهرام قاسمی ڕایگەیاند، گەلی عێراق بە ھاوکاریی ھەموو گرووپ، حزب و کەسایەتییەکان، بە تایبەت مەرجەعە باڵاکان و رێبەرانی ئایینی، مەزھەبی و سیاسیی، بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ئێستای عێراق ھەوڵ دەدەن 

ھەروەھا، داواش لە ھەموو خەڵکی ئێران دەکات کە تاکو ئارامبوونەوەی دۆخی عێراق، گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە دوا بخەن.ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە، بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە ٢٨ کەس و زیاتر لە هەزار بریندار.