سەردێڕ:

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دڵنیایی دەدرێت

فۆتۆ: 
2019-10-03

8990 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی  بەغدا و پارێزگاکانی باشوری دیکەی عێراق، کاریگەریی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نابێت. 

 عابد ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی عێراق ھیچ مەترسییەکی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نییە و، ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ناردنەکە دروست ناکات

راشیگەیاند، "بەردەوام پارەی پێویست لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی ھەیە، مانگانە وەزارەتی دارایی عیراق، لە ١٥ بۆ ٢١ی مانگ بریاری خەرجکردنی پارەکە دەدەن

ئەوەشی خستەروو،ھەرکات حکومەتی عیراق فەرمانی خەرجکردنی پارەکە بدەن، ئەوا لقی ھەولێری بانکی ناوەندی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەداتە وەزارەتی دارایی ھەرێم".

ر.د