سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پەرلەمانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-03

2197 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقە و تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق. 

یوسرا ڕەجەب ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێگەی "نامە"وە ئاگادارکراونەتەوە، ڕۆژی شەممە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت ئامادەبن، کە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق لە شارەکانی ناوەڕاست و باشور.

خۆپیشاندانەکان لە عێراق سێ ڕۆژە بەردەوامە و، پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی گرتووەتەوە.

ر.د