سەردێڕ:

لەبەغداد زیاتر لە ٥ خۆپیشاندەر کوژران

فۆتۆ: 
2019-10-03

5527 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە چەند ناوچەیەکی شاری بەغدادی پایتەخت، زیاتر لە ٥ کەس لە خۆپیشاندەران کوژران و، نزیکەی ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

وتیشی تا ئێستا لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ناوەڕاست و باشوری عێراق، خۆپیشاندان بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان، گەیشتووەتە ٢٨ کەس و زیاتر لە هەزار بریندار. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان لە عێراق پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی گرتووەتەوە و، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و دۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.

ر.د