سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەمریکییەکان: گەشت بۆ عێراق مەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-03

1498 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاگادارییەکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ھۆشداری داوەتە ھاوڵاتییانی وڵاتەکەی گەشتی عێراق نەکەن.

ھەر لەو ئاگادارییەدا ھاتووە، "خۆپیشاندانەکانی عێراق درێژەیان کێشا و چەندین کوژراو و سەدان بریندار ھەن، ھەربۆیە گەشت مەکەن بۆ عێراق." 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، "مەچنە ناوچەی خۆپیشاندانەکان، ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکانتان بکەن و ئاگاتان لە ھەواڵ و میدیا ناوخۆییەکان بێت."

ھاوکات نوسیوویشیانە، "ھێڵی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکاندا تووشی کێشە بووەتەوە و باڵیۆزخانە لە ئامادەباشیدایە بۆ ھەر ھاوکارییەکی ھاوڵاتییە ئەمریکییەکان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان لە عێراق پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و میسان و کەرکوک و زیقار و کەربەلا و موسەننا و دیوانییەی گرتووەتەوە و، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و دۆزینەوەی ھەلی کار دەکەن.
بەپێی ئامارێکیش تا ئێستا نزیکەی ١٩ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون، کە بەشێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن.

ر.د