سەردێڕ:

پاریس.. چوار ئەفسەری پۆلیس بە چەقۆ کوژران

فۆتۆ: 
2019-10-03

5526 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیھانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، چوار ئەفسەری پۆلیس لە بنکەیەکی پۆلیسی پاریس بە چەقۆ کوژراون و دەوترێت گومانلێکراوەکەش فەرمانبەری باڵەخانەی بنکەکە بووە و کوژراوە.

کەناڵی بی ئێف ئێمی ناوخۆیی فەڕەنسا باسی لەوە کردووە کە لانیکەم چوار ئەفسەری پۆلیس کوژراون و، ئەو بنکەی پۆلیسەی ڕووداوەکە تیایدا ڕوویداوە، دەکەوێتە ناوەندی شاری پاریسەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاندووە، ھێرشکەرەکە کوژراوە، ھاوکات وتەبێژی پۆلیسی پاریس ڕەتیکردووەتەوە لەسەر ڕووداوەکە لێدوان بدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی، باوەڕ وایە گومانلێکراوەکە ئەفسەری ئیداری بووە، لە بەشی ئەمنیی باڵەخانەی بنکەکە و بەو شێوەیەش ئەنجامدانی کارەکە بۆی ئاسان بووە.

ڕۆژنامەی گاردیان باسی لەوە کردووە، ھاندەری پشت ھێرشەکە نەزانراو و نادیارە و بڕیارە وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش بچێتە شوێنی ڕووداوەکە و لەبارەی ڕووداوەکەوە لێدوان بدات. ھاوکات ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساش چووەتە بنکەی پۆلیسەکە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە لێکۆڵینەوەکە.

ر.د