سەردێڕ:

سوپای پاسداران: ھەوڵێکی کوشتنی قاسم سولەیمانی شکستی ھێنا

فۆتۆ: 
2019-10-03

8225 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئیران ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودس لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە، ئەندامانی گروپەکەش دەستگیرکراون.


بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، حوسەین تائیب، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئێران ئاشکرای کردووە لە شاری کرمانی ئێران ھەوڵی کوشتنی سولەیمانی دراوە و ھەوڵەکەش شکستی ھێناوە. 

ھاوکات وتوشییەتی، ھێزە ئەمنیەکان ٣ کەسیان بەو ھۆیەوە دەستگیرکردووە کە بڕی ٣٥٠ بۆ ٥٠٠ کیلۆگرام تەقینەوەیان پێبووە و بەنیازبوون لە ژێر ئەو حوسەینییەدا بیشارنەوە کە بڕیاربووە قاسم سولەیمانی سەردانی بکات.

قاسم سولەیمانی لە ساڵی ١٩٩٨ەوە فەرماندەی ھێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە کە چالاکی سەربازیی و ھەواڵگریی ھەیە لە دەرەوەی ئێراندا.

ر.د