سەردێڕ:

ئێران دوو دەروازەی سنووریی بە ڕووی عێراقدا داخست

فۆتۆ: 
2019-10-03

3627 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆیتەرز، سەرکردەی پاسەوانانی سنووریی ئێران بە ھۆی نا ئارامی دۆخی عێراقەوە دوو دەروازەی سنووریی وڵاتەکەیان بە ڕووی عێراقدا داخست.

 
قاسم ڕەزایی، سەرکردەی پاسەوانانی سنووری ئێران ڕایگەیاند، ھەریەک لە دەروازەکانی (خەسرەوی و جەزابە) لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا داخران. 

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ڕوونی کردەوە کە دەروازەی خەسراوی لە ئێستادا داخراوە، بەڵام دەروازەکانی تر بە کراوەیی دەمێننەوە بەر لە ھاتنی وەرزی سەردانکردنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق.

داخستنی دەروازەکان بەھۆی ئەو خۆپیشاندانانەوەیە کە ماوەی سێ ڕۆژە لە باشوری عێراق بەردەوامە و دۆخێکی نا ئارامی بۆ ناوچەکە درووستکردووە.

Related image

ر.د