سەردێڕ:

هیندستان.. بەهۆى لافاو و باوبۆرانەوە نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
فۆتۆ: 
2019-10-02

2037 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، لە هیندستان، بەهۆی لافاو و باوبۆرانەوە نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی هیندستان دەریدەخەن، هەزار و ٦٧٣ کەس بەهۆی لافاو و باوبۆرانەوە لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی حکومەتی هیندستان بێت، ئەو لافاو و باوبۆرانەی ئێستا لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و زۆرینەی قوربانییەکانیش بەر هەردوو ویلایەتی بیهار و ئوتار پرادیش کەوتوون، بە شێوەیەک لە ڕۆژی هەینییەوە لەو دوو ویلایەتە ١٤٤ کەس گیانیان لەدەسدتاوە.

هاوڵاتییەک بەناوی ڕانجیڤ کومار، تەمەن ٦٥ ساڵ، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تەواوی ناوچەکەیان ژێر ئاو کەوتووە و "حکومەتیش هیچ کارێک ناکات بۆ ڕزگارکردن و دۆخەکە زۆر هەستیارە."

هاوڵاتییەک بەناوی سینغ، تەمەن ٤٥ ساڵ وتوویەتی، "کارەبامان نییە، سەرەڕای ئەوەی پارەمان هەیە، بەڵام بێچارە ماوینەتەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە ویلایەتە جیاوازەکانی هیندستان لافاو و باوبۆران و ڕۆچوونی زەوی ڕوودەدات و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر زیانی گیانی و ماددی دەکەوێتەوە.