سەردێڕ:

شەشی مانگ مووچە دابەش دەکرێت

موچەی مانگی تەمووز
فۆتۆ: 
2019-10-02

81495 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، لە ٦ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت.

ھاوکات وتوشییەتی، "خشتەکە بەھەمان شێوەی مانگی پێشووە بە جۆرێک لە ٦ و٧ی ئەم مانگە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی حەفتا و ھەشتا، و لە ٨ مانگیش وەزارەتی پەرەوەردە، موچە وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێم ماوەی ساڵێکە ٥ی ھەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات و وەزارەتی پێشمەرگەش وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

ڕۆژی ھەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت.