سەردێڕ:

وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا ڕەخنە لە سعودیە دەگرێت

فۆتۆ: 
2019-10-02

1838 جار خوێندراوەتەوە

ئاشتن کارتەر، وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا ڕەخنەی لە سعودییە گرت بەوەی لە کاتی پێویستدا ھاوکاری ئەمریکا نەبوون.

کارتەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی  ڕایگەیاند، "من ئەوە دەنرخێنم کە سعودییە لە ژێر باڵی ئێمەدان و ھاوپەیمانین، بەڵام لە ڕاستیدا، سعودییە ھیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە ئەمریکا". 

دەربارەی کڕینی چەک لە ئەمریکا، ئەو وتی، "ئاڵوگۆڕێکی یەکسانە، ئەوان داوای چەک دەکەن و پارە دەدەن، و ئێمەش، پێیان دەدەین".

ھاوکات ئەوەشی وتووە، "بەڵام کاتێک دێتە سەر ئەوەی کە ئێمە داوای شتێکیان لێ بکەین، ئەوان ھەندێک جار نایەن بە دەممانەوە. بۆ نمونە، من گفتوگۆیەکی زۆرم لەگەڵ موحەممەد بن سەلمان کرد، بۆ ئەوەی لە شەڕی داعشدا ھاوکار بن، بەڵام ھیچیان نەکرد بەرامبەر داعش.

" ھەرچەند شتێکی باشیش بوو، بەڵام بەبێ ئەوەی پرس بە کەس (ئێمە) بکەن، ھاوپەیمانێتییەکی ئیسلامییان لە دژی داعش درووست کرد".کارتەر وادەڵێت.